کوردستانی
لە ئێرانەوە رێگری لە هاتنەوەى هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان دەكرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دوای ئەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردسان بڕیاریدا لە 16ی مانگەوە هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان لە وڵاتی ئێران رێگەیان پێنەدرێت بگەڕێنەوە سبەینێ ئەو بڕیارە دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.
لوقمان لەتیف، بەرپرسی راگەیاندنی تەندروستی پێنجوێن بە مەودا میدیای راگەیاند "تەواوی تیمەكان ئاگادار كراونەتەوە كە لە سبەینێوە دووشەممە 16ی ئادار رێگە بە هاتنەوەی هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان نادرێت كە لە وڵاتی ئێران ماونەتەوە".
ئەوەشی خستەڕوو "ئەو هاوڵاتیانەی هەرێمی كوردستان كە تائێستا لە وڵاتی ئێران ماونەتەوە و نەگەڕاونەتەوە تاسبەی شەو بۆیان هەیە بگەڕێنەوە لە كاتژمێر 12ی شەوەوە چیتر ناتوانن بێنەوە ناو خاكی هەرێم".
هەروەها وتی "هیچ ماوەیەك دیاری نەكراوە كە ئەو هاوڵاتیانە بگەڕێنەوە هەرێمی كوردستان و دەبێت حكومەت بڕیار لەسەر كاتەكە بدات".