عیراقی

وەزارەتی نەوتی عیراق بە تووندی وەڵامی ئەردۆغان دەداتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزارەتی نەوتی عیراق بە تووندی وەڵامی ئەردۆغان دەداتەوە
مەودا میدیا-

دوای ئەوەی رەجەب تەیب بەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا ئاماژەی بەوەکردبوو بۆ هەناردەکردنەوەی نەوت هەرێمی کوردستان و عیراق کێشەی ناوخۆیان هەیە، وەزارەتی نەوتی عیراق وەڵامی ئەردۆغان دایەوە و رایگەیاند "هیچ کێشەیەک نییە".

ئەمڕۆ دووشەممە 17ی تەموزی 2023 وەزارەتی دارایی عیراق رایگەیاند "لەگەڵ هەرێمی کوردستان یەک دید و بۆچوونمان هەیە بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی کوردستان".

ئاماژە بەوەشکراوە "ئەمڕۆ کێشەکە پەیوەندیی بە لایەنی تورکیاوە هەیە، لەبەر ئەوەی رەتیدەکاتەوە حکومەتی عیراق دەست بە فرۆشتنی نەوت بکاتەوە لە رێگەی تورکیاوە".

پێشتر رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاندبوو، ئەوان بۆ وەرگرتنی نەوتی عیراق هیچ کێشەیەکیان نییە، بەڵکو لە ناوخۆی ئەو وڵاتە هەردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان و عیراق کێشەیان هەیە.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان