عیراقی

ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی شاندی هەرێمی کوردستان و بەغدا راگەیەندرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی شاندی هەرێمی کوردستان و بەغدا راگەیەندرا
ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی شاندی هەرێمی کوردستان و بەغدا راگەیەندرا
 
رۆژی رابردوو پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "سبەی وەفدێکی حکومەتی هەرێم سەردانی بەغدا دەکات و دوای ئەو سەردانە هاوڵاتییان هەواڵی خۆش دەبیستن "، لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی وەفدەکەدا بڕیاردراوە بە بەردەوامیی کارکردن لەنێوان وەزارەتی دارایی و نەوت و چاودێریی دارایی عیراق.
 
ئەمڕۆ دووشەممە 17ی تەموزی 2023 ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "بە سەرپەرشتیی تیمی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری بەغدا لەگەڵ تیمی باڵای حکومەتی عیراقی فیدڕاڵ کۆبووینەوە".
 
باسی لەوەشکردووە "گفتوگۆمانکردووە سەبارەت بە جێبەجێکردنی بڕگەکانی تایبەت بە پابەندبوونی هەرێم و لە بەرانبەریشدا دابینکردنی ماف و شایستە داراییەکانی هەرێم لە بودجەی گشتیی عیراقدا".
 
ئەوەشی خستووەتەڕوو "بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا کۆبوونەوە لەسەر ئاستی باڵا ئەنجامبدرێت و کارکردن لەگەڵ وەزارەتی دارایی و وەزارەتی نەوت و چاودێریی دارایی عیراق بەردەوام دەبێت".

ر.ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان