خولەکانی جیهان

پاریس سان جێرمان گەشت دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


پاریس سان جێرمان گەشت دەکات
مەودا میدیا- سەباح خضر

پاریس سان جێرمان لە هاوینی ئەمساڵدا بەرەو خاکی ژاپۆن دەڕوات بۆ گەشتێکی پێش وەرزی "2023-2024"، ئەمەش لە کاتێکدایە کە چارەنووسی هەندێک لە ئەستێرەکان نادیارە.

بەگوێرەی رۆژنامەی فەڕەنسی "L'Equipe"، یانەی پاریسی زیاتر لە 20 ملیۆن یۆرۆی لەو گەشتە ئاسیاییە دەست دەکەوێت.

ئەو جەختی لەوە کردەوە کە یانەکە کاریگەری نەبووە لەسەر رۆشتنی لیۆنێل میسی ئەرجەنتین لە مانگی حوزەیرانی رابردوو، بەڵام هێشتا سەرنجڕاکێشە بۆ بازاڕی ئاسیا بەتایبەتی بەهۆی زۆری ئەستێرە درەوشاوەکانیەوە، ئەم پێشبڕکێیە بە یەکێک لە باشترینەکانی مێژوو دادەنرێت.

یاریزانەکانی راهێنەری ئیسپانی لویس ئینریکی رووبەڕووی چەند یارییەکی دۆستانە دەبنەوە، لە کاتێکدا لە 25 ی مانگی حەوتدا رووبەڕووی یانەی ئەلناسری سعودی دەبنەوە بە ڕێبەرایەتی کریستیانۆ رۆناڵدۆی پورتوگالی.

دواتر یانەی پی ئێس جی رووبەڕووی سێێزۆ ئۆساکای ژاپۆنی و یانەی ئینتەرمیلانی ئیتاڵی دەبێتەوە لە 28ی تەممووز و یەکی ئاب.

یانەی فەڕەنسیەکە لە یاریگای پارک دێس پرێنس لە 12ی ئاب رووبەڕووی یانەی لۆریان دەبێتەوە لە دەستپێکی خولەکەدا.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە