عیراقی

ئەمەریكا 14 بانكی عیراقی سزادەدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەمەریكا 14 بانكی عیراقی سزادەدات
مەودا میدیا-

وەزارەتی گەنجینەی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریکا سزای بەسەر 14 بانکی عیراقی سەپاند، هۆكارەكەش بۆ مامەڵەی ئەو بانكانە دەگەڕێنێتەوە لەگەڵ ئێران.

رۆژنامەی واڵستریت جۆرناڵی ئەمەریكی ئەمڕۆ چوارشەممە 19ی 2023 رایگەیاند، 14 بانكی عیراقی لەلایەن وەزارەتی گەنجینەی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا سزادەدرێن بەهۆی ئەوەی مامەڵەی دۆلاریان لەگەڵ كۆماری ئیسلامیی ئێران هەبووە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، سزاكان لەسەر هەریەك لە بانكەكانی (راوێژکاری ئیسلامی بۆ وەبەرهێنان و دارایی، قەرتاسی ئیسلامی بۆ وەبەرهێنان و دارایی، سپێکتریمی ئیسلامی، بانکی ئیلاف، بانکی هەولێر بۆ وەبەرهێنان و دارایی، بانکی ئیسلامیی نێودەوڵەتی، بانکی عبر عیراق، بانکی موسڵ بۆ گەشەپێدان و وەبەرهێنان، بانکی ئەلراجح، بانکی بازرگانی سۆمەر، بانکی ئیسلامی نێودەوڵەتی متمانە، بانکی ئور-ی ئیسلامی، و بانکی جیهانی ئیسلامی بۆ وەبەرهێنان و دارایی و بانکی ئیسلامی زەین عێراق بۆ وەبەرهێنان و دارایی).

ئەوەش لەكاتێكدایە لە ماوەی چەند هەفتەی رابردوودا، بانکی ناوەندی عیراق چوار بانکی تایبەتی عیراقی لە ریزی بازاڕی دراوەكان دەركرد كە بریتین لە بانكەكانی (ئەلئەنساری، ئەلشەرق ئەلئەوسەت، ئەلقابید، و ئاسیا).

ئەو هەنگاوی عیراق دوای رێنمایی و هۆشدارییەکانی وەزارەتی گەنجینەی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریکا سەبارەت بە ئەو بانکانە هات كە تۆمەتبارن بە قاچاخبردنی دراو.

ژ.ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان