کوردستانی

هاوڵاتیەك كە بەقاچاخ لە ئێران گەڕابووەوە دەستگیركرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


هاوڵاتیەك كە بەقاچاخ لە ئێران گەڕابووەوە دەستگیركرا
مەودا میدیا-

مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی چوارچرا هاوڵاتییەكیان دەستگیركرد كە لە وڵاتی ئێرانەوە گەڕابووەوە هەرێمی كوردستان و خۆی بەتیمە تەندروستییەكان نەناسندبوو و ڕەوانەی نەخۆشخانەی عەلی ناجی كرا بۆ پشكنینی كۆرۆنا.

پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویكردەوە "دوای ئەوەی لەلایەن هەواڵدەرێكەوە زانیاری گەیشتە هێزەكانی پۆلیس كە هاوڵاتییەك لە وڵاتی ئێرانەوە گەڕاوەتەوە هەرێمی كوردستان و خۆی بەتیمەتەندروستییەكان نەناسندووە ، بنكەی پۆلیسی چوار چرا لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردوو بە هەماهەنگی لەگەڵ نەخۆشخانەی عەلی ناجی تایبەت بە كۆرۆنا توانرا هاوڵاتییەكە لەماڵەكەی خۆی لەگەڕەكێك لەشاری سلێمانی دەستگیركرا و رەوانەی نەخۆشخانەی تایبەت بە كۆرۆنا كرا".

ئاماژە بەوەشكراوە "هاوڵاتیەكە ناوی (ع ، ح ، ف) لەدایكبووی 1957 و لە 17ی شوبات لە وڵاتی ئێرانەوە گەڕاوەتەوەو خۆی بەتیمە تەندروستییەكان نەناساندووە".

بۆیە لێرەوە داوا لەو هاوڵاتیانە دەكەین كە زانیارییان هەیەلەسەر هەركەسێك كە لەوڵاتی ئێرانەوە گەڕاوەتەوەو خۆی بەتیمە تەندروستییەكان ناناساندووە پەیوەندی بەهێڵە گەرمەكانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانییەوە بكەن بەژمارە :104 بەشی پۆلیسی فریاكەوتن 105 بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاون.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان