کوردستانی
پێنج كەسی تر لە سلێمانی توشی كۆرۆنا بوون
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستان پێنج توشبووی تری ڤایرۆسی كۆرۆنای لە شاری سلێمانی ئاشكراكرد.
لە راگەیەندراوێكی وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستان هاتووە "لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، پێنج توشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری سلێمانی دەستنیشانکران".
توشبووەكان پێكدێن لە برایەک و دوو منداڵی تووشبووەکەی ئەمڕۆ، هەروەها خزمێک و خوشکێکی توشبووەکەی پێشوو کە گیانی لەدەستدا.
بەمەش ژمارەی توشبووان لە هەرێمی كوردستان بۆ 33 كەس بەزربووەوە و تائێستا یەكێكیان چاكبووەتەوە و یەكێكیش گیانی لە دەستداو زۆرترین توشبووش لە سلێمانین.