عیراقی

دوایين هەوڵەكانی دیاریكردنی كەسێك بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی عیراق

مەودا میدیا - سلێمانی |


دوایين هەوڵەكانی دیاریكردنی كەسێك بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی عیراق
مەودا میدیا-

راوێژكارێكی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێت، پێكهاتەی شیعە لە هەوڵی ئەوەدان كەسێك بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی عیراق دیاری بكەن بۆ ئەوەی لە لایەن سەرۆك كۆمارەوە راسپێردرێت.

ئەمین بەكر، راوێژكاری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە مەودا میدیای راگەیاند "پێكهاتەی شیعەكان لیژنەیەكیان پێكهێناوە و نوێنەری زۆرینەی لایەنە شیعییەكانی تێدایە بۆ دەستنیشانكردنی كەسێك بۆ پۆستی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق".

باسی لەوەشكرد "پێكهاتەی شیعە لە ناو خۆیاندا لەسەر چەند خاڵێك رێككەوتون بۆ ئەوەی لیژنەكە كەسێك دیاری بكەن و دواتر ناوەكەی بدرێتە سەرۆك كۆماری عیراق بۆ راسپاردنی بۆ پێكهێنانی حكومەت".

لە سەرەتای مانگی شوباتی ئەمساڵ بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عیراق محەمەد تۆفیق عەللاوی راسپارد بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی عیراق بەڵام بەهۆی رێكنەكەوتنی لایەنەكان لەسەر وەزیرەكان و بێ لایەنی وەزیرەكان عەللاوی دەستی لەكاركێشایەوە.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان