عیراقی

شاندی هەرێمی کوردستان بۆ یەکلاکردنەوەی پرسی بودجە و مووچە دەچێتە بەغدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


شاندی هەرێمی کوردستان بۆ یەکلاکردنەوەی پرسی بودجە و مووچە دەچێتە بەغدا
مەودا میدیا-

بڕیارە ئەمڕۆ شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا بکات بە مەبەستی گفتوگۆکردن لەبارەی پرسی بودجە و مووچەی هەرێمی کوردستان.

دوێنێ  شەممە 22ی تەموزی 2023 جوتیار عادل، سەرۆکی فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "ئەمڕۆ یەکشەممە 23ی تەموزی 2023 شاندی هەرێمی کوردستان بە مەبەستی گفتوگۆکردن لەبارەی پرسی بودجە و مووچە سەردانی بەغدا دەکات".

ئاماژەی بەوەشکرد "بە ئەگەرێکی زۆرەوە لەم دوو رۆژەدا لەسەر زۆرینەی پرسەکان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی دەگەنە رێککەوتن  و هیچ بیانوویەک لە بەردەم ناردنی مووچە و بودجەی هەرێمی کوردستاندا نامێنێت".

هەروەها بەپێی زانیارییەکان بێت، ئەمڕۆ بڕیارە وەزارەتی دارایی عیراق رێنمایی تایبەت بە خەرجکردنی بودجە بە وەزارەتەکان بدات.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان