کوردستانی

داوایەكی بەپەلە لە تەندروستی سلێمانی-يەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


داوایەكی بەپەلە لە تەندروستی سلێمانی-يەوە
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی پارێزگای سلێمانی نوسراوێكی بەپەلەی ئاراستەی وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان و پارێزگاری سلێمانی كردووە بۆ گرتنەبەری رێكاری توند لە مەرزی باشماخ.

لە نوسراوەكەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی پارێزگای سلێمانی كە واژووی سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتی بەسەرەوەیە هاتووە "دوای ئەوەی سەردانێكی مەیدانیمان بۆ مەرزی باشماخ ئەنجامدا دەركەوت تێكەڵی لەنێوان شۆفێرانی ئێران و هەرێمی كوردستان هەیە پێویستە بەخێرایی دوو بڕیار بدرێت".

داواشی كردووە هەرچی زووە "تەنیا رێگە بە هاوردەكردنی خۆراك و پێویستی پزیشكی بدرێت، هەروەها سنورداركردنی هێنانی سوتەمەنی بۆ سنورەكە بەپێی پێویستی".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان