عیراقی
شەوی رابردوو کۆبوونەوەیەکی گرنگ ئەنجام دراوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
درەنگانى شەوى رابردوو چوار سەرۆکایەتییەکەی عیراق کۆبوونەوە و لەبارەی یاسای بودجە گفتوگۆیان کرد و جەختیان لەوەکردەوە دەبێت خاڵەکانی ناو یاسای بودجە وەک خۆی جێبەجێ بکرێت.
بەپێی راگەیەندراوی کۆبوونەوەکە بێت، یاسای بودجە و بەشە پشکى هەرێم و سوتاندنی قورئان و کاردانەوەکانی حکومەت بەرانبەر بە باڵیۆزی سوید، پرسی سەرەکی کۆبوونەوەکانیان بوو.
لە بارەى هەرێمی کوردستانیشەوە لە کۆبوونەوەکەدا چوار سەرۆکایەتییەکە جەختیان لە جێبەجێکردنى مادەکانی یاسای بودجەی گشتی تایبەت بە هەرێمى کوردستان کردووەتەوە.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا، ئیدانەی سووتاندنی قورئانی پیرۆز و ئاڵای عیراقیان کرد لە سوید و پشتگیریی خۆشیان بۆ بڕیارەکانی حکومەتەکەی سودانی دەربڕی بۆ هەڵپەساردنى پەیوەندیەکانی لەگەڵ سوید.
س،ر