عیراقی
هۆشداریی لە بەرزبوونەوەی زیاتری بەهای دۆلار دەدرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەرپرسێكی عیراق هۆشداریی لە زیاتر بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار دەدات و رایدەگەیەنێت "نرخی خۆراك و كەلوپەل بەرزدەكاتەوە و پێویستە چارەسەربكرێت".
ئەمڕۆ دووشەممە 24ی تەمموزی 2023 حازم ردینی، جێگری سەرۆكی ناوەندی ستراتیجی بۆ مافەكانی مرۆڤ لە عیراق هۆشداریدا لە بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار و رایگەیاند؛ پێویستە حكومەت و بانكی ناوەندی خێرابكەن لە چارەسەركردنی.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بەراورد بە دینار دەبێتە هۆی زۆربوونی رێژەی هەژاریی و بێكار لە وڵاتەكەدا ژمارەی زۆردەبێت.
ئەوەش هاتووە، بەردەوام بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار كاردەكاتە سەر نرخی خۆراك و كەلوپەل و پێداویستییەكان كە بە شێوەیەكی راستەوانە كاریگەریی لەسەر ژیانی رۆژانەی هاوڵاتی.
هاوكات داوایەكی ئاراستەی هەریەك لە حكومەت و بانكی ناوەندیی عیراق كردووە هەنگاوی خێرا بنێن بۆ پاراستنی بەهای دیناری عیراقی بەرامبەر دۆلار لەرێگەی فەراهەمكردنی ئەو دراوە لە سەرجەم فڕۆكەخانەكان.
باسی لەوەشكردووە، پێویستە دۆلار لە سەرجەم فڕۆكەخانەكان بەردەستبێت بۆ تەواوی گەشتیاران بە شێوەیەكی راستەوخۆ و بێ نێوەندگیر.
ئەوەش لەكاتێكدایە نزیكەی هەفتەیەكە بەهای دۆلار بەرامبەر دیناری عیراقی لە بەرزبوونەوەی چاوەڕواننەكراو و بەردەوامدایە.
ژ.ع