کوردستانی
تەندروستی هەولێر روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر روونكردنەوە لەبارەی ھەڵوێستی ئەو دكتۆرە دەدات كە تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووە و رایدەگەیەنێت هەڵوێستی بەڕێز(د. ئەحمەد ئیسماعیل عەبدولغەنی) پزیشکی پسپۆڕی چاو کە هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنایە جێگایی رێزە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر رایگەیاندووە "هەڵوێستی بەڕێز(د. ئەحمەد ئیسماعیل عەبدولغەنی) پزیشکی پسپۆڕی چاو کە هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنایە جێگایی رێزو تقدیرە، دوای ئەوەی پزیشکی ناوبراو هەستی پێکردووە کە باری تەندروستی جێگیر نییە سەردانی سەنتەری چارەسەری ڤایرۆسی کۆڕۆنای کرد بۆ مەبەستی پشکنین دوای دەرچوونی ئەنجامی پشکنین کە هەڵگری بەڕێزیان راستەوخۆ وەکو ئەرکێکی مرۆڤانە و نیشتیمان پەروەرانەو پاراستنی هاووڵاتییان، بە هەڵوێستێکی جوان هەڵسا بە هێنانی لیستی ئەو نەخۆشانەی کە لە نۆڕینگە سەردانیان کردبوو بۆ دڵنیابوونیان و پاراستنی نەخۆشەکانیان بۆ پشکنین لە دڵنیابوون لە هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا".
ئاماژەی بەوەشکردووە "بۆ رای گشتی روونیدەکەینەوە کە لە ئێستا پزیشکی ناوبراو لە ژێر چاودێری دایەو باری تەندروستی جێگیرە".