کوردستانی

مه‌سرور بارزانی: حکومەتی هەرێمی کوردستان بەرهەمی خوێنی شەهیدان و خۆڕاگری میللەتەکەمانە

مەودا میدیا - سلێمانی |


مه‌سرور بارزانی: حکومەتی هەرێمی کوردستان بەرهەمی خوێنی شەهیدان و خۆڕاگری میللەتەکەمانە
مەودا میدیا-

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، مه‌سرور بارزانی به‌ بۆنه‌ی تێپه‌ڕینی 32 ساڵ به‌سه‌ر كاره‌ساتی كیمیاییبارانكردنی شاری هه‌ڵه‌بجه‌دا په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌.

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "ئەمڕۆ 32 ساڵ بەسەرکیمیاباران و کۆمەڵکوژی شاری هەڵەبجە تێدەپەڕێت کە بەشێک بوو لە سیاسەتی قڕکردن و جینۆسایدکردنی گەلی کوردستان، ئەم تاوانە گەورەیەی بەرامبەر نەتەوەکەمان ئەنجامدرا، زامێکی قووڵە لە مێژووی گەلی کوردستاندا و هێمای ئەو ستەمکاریی و زۆردارییەیە کە بەرامبەر گەلی کوردستان کرا".

لە پەیامەکەدا هاتووە "حکومەتی هەرێمی کوردستان کە بەرهەمی خوێنی شەهیدان و خۆڕاگری میللەتەکەمانە، هەموو هەوڵێک دەخاتەگەڕ بۆ خزمەتکردنی زیاتری کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوەکان، ئەم بیرئانینە تراژیدیایانەش پێویستە هاندەری زیاترمان بن بۆ یەکڕیزی و یەکگرتوویی و کارکردنی هاوبەش لە پێناو زاڵبوون بە سەر هەموو کارەسات و دۆخێکی سەختدا".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان