عیراقی

وادەی دامەزراندن بۆ كارمەندانی سەر سندووقەكانی دەنگدان ئاشكرادەكرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


وادەی دامەزراندن بۆ كارمەندانی سەر سندووقەكانی دەنگدان ئاشكرادەكرێت
مەودا میدیا-

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق، وادەی بڵاوكردنەوەی فۆرمی پێشكەشكردن بۆ بوون بە كارمەندی سەر سندووقەكانی دەنگدان ئاشكرادەكات.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 26ی تەمموزی 2023 كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق رایگەیاند "دەرگای پێشكەشكردن بۆ دامەزراندنی كارمەندانی هەڵبژاردن دەكرێتەوە".

ئاماژە بەوەشكراوە، لە رێكەوتی 27ی تەمموزی 2023، واتا سبەی پێنجشەممەوە دەرگای پێشكەشكردن واڵادەكرێت و بەستەری فۆرمی پێشكەشكردنەكە لە سەرجەم پلاتفۆرم و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی تایبەت بە كۆمسیۆن بڵاودەكرێتەوە.

ئەوەش هاتووە، پێشكەشكاران دەتوانن لەرێگەی ماڵپەڕی فەرمیی كۆمسیۆن بەردەوام زانیارییەكان وەربگرن.

بڕیارە كۆتایی ئەمساڵ لە سەرتاسەری عیراق هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان ئەنجامبدرێت.

ژ.ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان