عیراقی

لەبارەی بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بانكی ناوەندیی عیراق رێكار دەگرێتەبەر

مەودا میدیا - سلێمانی |


لەبارەی  بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بانكی ناوەندیی عیراق  رێكار دەگرێتەبەر
مەودا میدیا-

سەبارەت بە بەرزبوونەوەی بەرچاوی بەهای دۆلار، پارێزگاری بانكی ناوەندیی عیراپ

عەلی عەلاق، پارێزگاری بانكی ناوەندیی عیراق ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 26ی تەمموزی 2023 لەمیانی لێدوانێكی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند "رێكاری نوێ دەگیرێتەبەر بەمەبەستی جێگیركردنەوەی بەهای دراو"، وتیشی ئەو بەرزبوونەوەیە لە بەهای فەرمیی دۆلاردا نییە".

ئەو بەرپرسەی عیراق ئاشكرایكرد، بانكی ناوەندیی بەردەوامە لە دابینكردن و خستنەبازاڕی دۆلار  بە نرخی فەرمی و ئەوەی لەئێستادا باسی لێوەدەكرێت سەبارەت بە بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار، واتای ئەوە نییە لە نرخی فەرمیدا بەهاكەی بەرزبووەتەوە.

وتیشی، بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار لە بازاڕی رەش و لە مامەڵەی دەستاودەست و كاش روودەدات، هۆكارەكەشی ئەوەیە هەندێك لە بازرگانان خۆیان دووردەگرن لە چوونە ناو پێگە ئەلیكترۆنییەكانی دراو لەكاتێكدا رێگەیەكی فەرمییە بۆ سیستمی نوێی وڵات.

داواشیكرد، بازرگان و خاوەن كارەكان پێگەی ئەلیكترۆنی بەكاربهێنن بۆ مامەڵەكردن بە دۆلار و سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەكان خۆیان دووربگرن لە مامەڵەی كاش لە بازاڕی رەشدا، بۆ جێگیربوونەوەی بەهای دۆلار.

ژ.ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان