عیراقی
كەشناسێك: گەرمایەكی بەتین دێت و پاشان شەپۆلێكی باران روو لە ناوچەكە دەكات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
كەشناسیی عیراق رایدەگەیەنێت ئەو شەپۆلە گەرمایەی لە ئێستادا لە ناوچەكانی عیراق هەیە هەتا هەفتەی سەرەتای مانگی داهاتوو بەردەوامدەبێت و پاشان كەشێكی سارد و باران لە ناوچەكانی هەرێم دەبێت.
سادق عەتیە، كەشانسی عیراقی ئەمشەو چوارشەممە 26ی تەمموزی 2023 رایگەیاند "ئەو شەپۆلەی كە لە 7ی تەمموزەوە هەتا ئێستا بەردەوامە، بەردەوامیی دەبێت هەتا هەفتەی سەرەتای مانگی ئاب و پلەكانی گەرما بێئەندازە بەرزدەبنەوە، بە شێوەیەك پێشبینیدەكرێت لە بەغدا گەرما بگاتە 48 بۆ 50 پلەی سیلیزی".
ئاماژەی بەوەشكردووە، پاش ئەو شەپۆلە گەرمایە، پلەكانی گەرما دادەبەزن و بەپێی داتاسەنتەری جیهانیی پێشبینیدەكرێت لە ناوچەكانی شام، میسر و هەرێمی كوردستان هەوا بەرەو فێنكیی دەڕوات، لەگەڵ شەپۆلێكی باران بارین لەو ناوچانە.
ئەوەش لەكاتێكدایە، ماوەی زیاتر لە دوو هەفتەیە شەپۆلێكی گەرما رووی لە هەرێمی كوردستان و ناوچەكانی دەوروبەری كردووە و هێشتا بەردەوامیی هەیە.
ژ.ع