عیراقی

ئەمڕۆ شاندی هەرێمی کوردستان لە بەغدا چ پلانێکی هەیە؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەمڕۆ شاندی هەرێمی کوردستان لە بەغدا چ پلانێکی هەیە؟
مەودا میدیا-

دوای ئەوەی شەوی رابردوو شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد لەگەڵ بەغدا لەسەر بڕگەکانی تایبەت بە هەرێمی کوردستان لە بودجەی عیراقدا رێککەوتوون، بڕیارە لەگەڵ وەزیری دارایی عیراق کۆببنەوە.

بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە 27ی تەموزی 2023 شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان  لەگەڵ تەیف سامی، وەزیری دارایی عیراق لەبارەی چۆنیەتی جێبەجێکردنی بڕگەکانی پشکی هەرێمی کوردستان لە یاسای بودجە کۆببنەوە.

شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "سه‌باره‌ت به‌ جێبه‌جێكردنی یاسای بودجه،‌ لەگەڵ شاندی حکومەتی عیراق کۆبووینەوە، به‌ مه‌به‌ستی ناردنی شایسته‌ داراییه‌‌كانی هه‌رێمی كوردستان و له‌ ده‌رئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كه‌ هەردوولا گەیشتینە رێککەوتن له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی بڕگه‌كانی تایبه‌ت به‌ هه‌رێمی كوردستان لە یاسای بودجەدا".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان