راپۆرت
وادەیەکی نوێ بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاریدەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
دووبارە وادەیەکی دیکە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاریدەکرێت و بڕیارە شاندێکی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرجەم لایەنە سیاسییەکاندا لەو بارەیەوە گفتوگۆبکات، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی لە هەرێمی کوردستانیش پێیوایە دەبێت لە نزیکترین و گونجاوترین کات و دۆخدا هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام بدرێت.
دڵشاد شەهاب، وتهبێژى سهرۆكايهتيى ههرێمى كوردستان رایگەیاند "لەسەر بڕیاری نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و بەمەبەستی وەرگرتنی بیروڕا بۆ دەستنیشانکردنی وادەیەکی نوێ بۆ ھەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، دوێنێ چوارشەممە 27ی تەموزی 2023 شاندێکی باڵا لە سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان، بەرنامەی زنجیرەیەک سەردانیان بۆ لای حزب و لایەنە سیاسییەکانی ھەرێمی کوردستان دەستپێکردووە کە تیایدا بیروڕای حزب و لایەنەکانیان بۆ دياريكردنى وادەیەکی نوێ بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان وەرگرتووە".
ئاماژەی بەوەشکرد "ھێز و لایەنە سیاسییەکان پێشوازییان لەو ھەنگاوەی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان کردووە و ئامادەییان بۆ پشتیوانیکردن لە ھەنگاوەکە و پاڵپشتیان بۆ سەرخستنی پرۆسەکە، نیشان داوە.
وتهبێژى سهرۆكايهتيى ههرێمى كوردستان وتی "سەردانی ھەموو حزب و لایەنەکان دەکەین و پاش کۆکردنەوەی بیروڕاکانیان، نێچيرڤان بارزانى فهرمانى ھەرێمی بۆ دەستنیشانکردنی وادەیەکی نوێ بۆ ھەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەردەکات".
سەرکار مەحمود، یاسایی لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی لە هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیای رایگەیاند "دوا بەدوای بڕیاری دادگای فیدراڵیی عیراق سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی کوردستان و سەرجەم ئەو بڕیارانەی لەماوەی خولی درێژکراوەی پەرلەمان درا دووبارە هەرێمی کوردستان کەوتە بۆشاییەکی یاساییەوە، ئەمەش بووە هۆی ناڕوونی هەڵبژاردن و چارەنووسی داهاتووی هەڵبژاردن چی لێدێت، بۆیە ئێستا گفتوگۆکان بەردەوامە لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان تاوەکو وادەیەکی نوێ بۆ هەڵبژاردن دیاریبکرێت".
روونیشیکردەوە "لە ماوەی رابردوودا دووجار بە فەرمی لەلایەن سەرۆکایەتیی هەرێمەوە وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاریکراوە، بەڵام بەهۆی ناکۆکیی نێوان لایەنەکان و رێکنەکەوتن لەسەر یاسای هەڵبژاردن و پرسەکانی کارکردنەوەی کۆمسیۆن و پێکهاتەکان و تۆماری دەنگدەران نەتوانرا لە ماوەی یاسایی خۆیدا هەڵبژاردن بکرێت، بەهۆی ئەوەی چارەسەرکردنی ئەم گرفتە کەوتە دوای کۆتایی هاتنی تەمەنی یاسایی پەرلەمانەوە، دواتریش لەلایەن دادگای فیدراڵییەوە ئەو بڕیارانە هەڵوەشانەوە کە لەماوەی درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمان دراوە".
وتیشی "دوایین بڕیار ئەوەیە کە وادەیەکی نوێ دیاریبکرێت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، هەروەها لەلایەن کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عیراقەوە پرۆسەکە سەرپەرشتی بکرێت بە رەچاوکردنی ئەو ئامادەکارییانەی کە ئێستا کۆمسیۆن پێوەی سەرقاڵە بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عیراق کە بڕیارە لە مانگی 12 بەڕێوەبچێت، بۆیە کۆمسیۆنی عیراق لە وەڵامی سەرۆکایەتیی هەرێم وتی لە 18ی شوباتی 2024 دەتوانن هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبەرن، چونکە کۆمسیۆن بۆ ئامادەکارییەکان پێویستی بە شەش مانگ هەیە".
سەرکار مەحمود دەڵێت "لەئێستادا بەهۆی ناکۆکیی لایەنە سیاسییەکانەوە بەردەوام هەرێمی کوردستان لەسەر ئاستی ناوخۆ و دەرەوە لە پاشەکشەدایە، بۆیە گرنگە لە نزیکترین و گونجاوترین کات و دۆخدا هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت".

بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست مەودا میدیا کەوتووە، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان پێشنیازی کردووە لە 25ی شوباتی 2024 هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام بدرێت، بەڵام تاوەکو ئێستا ئەو کاتە جێگیرنەکراوە.
س،ر