عیراقی

لەبارەی شروبی (کۆڵد ئاوت) کە تایبەتە بە منداڵان هۆشداریی دەدرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


لەبارەی شروبی (کۆڵد ئاوت) کە تایبەتە بە منداڵان هۆشداریی دەدرێت
مەودا میدیا-

وەزارەتی تەندروستیی عیراق لەبارەی دەرمان و شروبی (کۆڵد ئاوت) هۆشداریی دەدات و رایدەگەیەنێت ئەو شروبە کە هی منداڵانە تۆمارنەکراوە و مۆڵەتی نییە.

د.سەیف بەدر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عیراق بە ئاژانسی هەواڵی فەرمی عیراقی ڕاگەیاند "دەرمانی (کۆڵد ئاوت) بە فەرمی لە وەزارەتی تەندروستی تۆمارنەکراوە و بڵاوبوونەوەی بە پێشێلکردنی یاسا دادەنرێت".

ئاژانسی (بلومبێرگ)ی ئەمەریکی لە راپۆرتێکدا ئاماژە بەوەدەکات "پشکنینێکی ئەم دواییە کە بۆ دەرمان و شروبی (کۆڵد ئاوت) ئەنجام دراوە كە دەرمانێکی هیندییە كە بۆ چارەسەرکردنی هەڵامەتی منداڵان لە عیراقدا فرۆشراو، دەرکەوت کە بە مادەی کیمیایی ژەهراوی پیسبووە."

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان