کوردستانی
تەقینەوەی ماتۆڕسکیلێکی بۆمبڕێژکراو قوربانی لێکەوتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
بەیانی ئەمڕۆ لەناو بازاڕی قەزای خورماتوو ماتۆڕسکیلێکی بۆمبڕێژکراو و تەقیەوە و بەهۆیەوە چوار کەس بریندار بوون و برینی یەکێکیان سەختە.
عەلی حسێنی، وتەبێژی حەشدی شەعبی لە خورماتوو بە مەودا میدیای راگەیاند "بەیانی ئەمڕۆ لەناوبازاڕی قەزای خورماتوو ماتۆڕسکیلێکی بۆمبڕێژکراو تەقیەوە بەهۆیەوە چوار کەس برینداربوون".
ئاماژەی بەوەشکرد "بارودۆخی سێ لە بریندارەکان جێگیرە چارەسەری پێویستیان بۆکراوە، بەڵام برینی یەکێک لە بریندارەکان سەختە و لەژێر چاودێری وردی پزیشکیدایە".
ئەوەشی خستەڕوو "ئێمە بەمەبەستی رێگریکردن لەبڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا هاتووچۆمان قەدەغە کردووە لە ناوبازاڕ و شوێنە گشتییەکان ئەو کەسانەی ئەم کارەیان کردووە سوودیان لە چۆڵی بازاڕەکان دیوە".