کوردستانی
وەزیری دارایی: لەگەڵ کۆتایی هاتنی قەدەغەی هاتووچۆ مووچە دابەش دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزیری دارایی و ئابووری حكومەتی ھەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت لەگەڵ كۆتایی ھاتنی قەدەغەی ھاتووچۆ مووچە دابەش دەکرێت ئاماژە بەوەش دەکات پارەی پێشمەرگە ئامادەیە.
وەزیری دارایی و ئابووری حكومەتی ھەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت لەگەڵ كۆتایی ھاتنی قەدەغەی ھاتووچۆ مووچە دابەش دەکرێت ئاماژە بەوەش دەکات پارەی پێشمەرگە ئامادەیە.
ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "پێشتر كاتی دابەشكردنی مووچە راگەیەندرابوو، بەڵام بەھۆی قەدەغەی ھاتووچۆ دواخرا".
ئاماژەی بەوەشکرد "لەگەڵ کۆتایی هاتنی قەدەغەی هاتووچۆ دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکەین، هەروەها پارەی پێشمەرگە ئامادەیە".
ئاماژەی بەوەشکرد "لەگەڵ کۆتایی هاتنی قەدەغەی هاتووچۆ دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکەین، هەروەها پارەی پێشمەرگە ئامادەیە".
وتی"بەھۆی ھەندێك سەرپێچییەوە مەرزی نێودەوڵەتی پەروێزخان داخراوە، ئەمڕۆ دەكرێتەوە و چاودێری دەكرێت، ئەگەر كارەكان بە باشی بڕوات دەكرێتەوە، ئەگەرنا دایدەخەینەوە".