کوردستانی
پۆلیسی سلێمانی کەسێکی دەستگیرکرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
پۆلیسی سلێمانی کەسێکی دەستگیرکرد کە لە وڵاتی قەتەر گەڕابووەوە و بەمەبەستی پشکنین نێردراوەتە بنکەی تەندروستی عەلی ناجی تایبەت بەکۆرۆنا.
بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند "پاش ئەوەی لەلایەن ھەواڵدەرێکەوە زانیاری بەھێزەکانی پۆلیس گەیشت کە ھاوڵاتییەکی دانیشتوی شاری سلێمانی بەناوی (س، م، أ) لەدایکبوی 1970 لەدەرەوەی ھەرێمی کوردستان گەڕاوەتەوەو خۆی بەتیمە تەندروستییەکان نەناساندووە، ھێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکردو توانرا شوێنی نیشتەجێبونی کەسەکە لەیەکێک لەگەڕەکەکانی شاری سلێمانی دەستنیشان بکرێت".
ئاماژە بەوەشکراوە "دواتر لەلێکۆڵینەوەکاندا دەرکەوت ئەو ھاوڵاتییە ڕۆژی 2020/3/12 لەوڵاتی قەتەر گەڕاوەتەوەو خۆی بەتیمە تەندروستییەکان نەناساندووە، ئەمڕۆ 16/3/2020 کەسەکە لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی ڕزگارییەوە ڕادەستی بنکەی تەندروستی عەلی ناجی تایبەت بەکۆرۆنا کرا".
لەراگەیاندراوەکەدا داوا لە وهاوڵاتییان دەکەن كە زانیارییان هەیە لەسەر هەركەسێك كە لەوڵاتی ئێرانەوە گەڕاونەتەوەو خۆیان بەتیمە تەندروستییەكان نەناساندووە، پەیوەندی بەهێڵە گەرمەكانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانییەوە بكەن بەژمارە :
104 بەشی پۆلیسی فریاكەوتن
105 بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان.