عیراقی

40 بیانیی قاچاخ لە سنووری سلێمانی دەستگیردەكرێن

مەودا میدیا - سلێمانی |


40 بیانیی قاچاخ لە سنووری سلێمانی دەستگیردەكرێن
مەودا میدیا-

لەلایەن هێزەكانی سنوور 40 كەس دەستگیركران كە ویستیان بووە بە نایاسایی سنووری پارێزگای سلێمانی تێپەڕێنن.

ئەمڕۆ چوارشەممە 2ی ئاب- 2023، فەرماندەیی هێزەکانی سنووری عیراقی رایگەیاند توانیویانە 40 بیانیی دەستگیربكەن کە ویستوویانە بەشێوەیەکی نایاسایی و بە قاچاخ سنووری سلێمانی تێپەڕێنن.

ئاماژە بەوەشكراوە، مەفرەزەکانی فەوجى دوو، لیواى 21ى لە چوارچێوەی فەرماندەیی سنووری ناوچەی یەكەم، توانیان (40) بیانى دەستگیربکەن کە ویستوویانە سنوورەکە ببەزێنن و لە سنوورى پارێزگاى سلێمانى بپەڕنەوە.

ئەوەش هاتووە، لەئێستادا سەرجەمیان دەستبەسەرن و رێکارى یاسایى بەرامبەریان گیراوەتەبەر، پاشان رەوانەی لایەنی پەیوەندیدار دەکرێن.

ژ.ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان