عیراقی

دادگای فیدراڵی: هەرێم پابەندی بڕیارەكانمانە

مەودا میدیا - سلێمانی |


دادگای فیدراڵی: هەرێم پابەندی بڕیارەكانمانە
مەودا میدیا-

سەرۆکی دادگای باڵای فیدراڵیی عیراق رایدەگەیەنێت "حكومەتی هەرێمی كوردستان پابەندبووە بە بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی" و لە ئایندەدا سەردانی هەرێم دەكرێت.

جاسم محەمەد عەبود، سەرۆکی دادگای باڵای فیدراڵیی عیراق لەمیانی لێدوانێكی رۆژنامەنووسی رایگەیاند، هەرێمی كوردستان بە ئاستێكی زۆر باش پابەندبووە بە بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی، وتیشی "دادگای فیدراڵی بانگهێشتی هەرێم قبوڵدەكات بۆ سەردانیكردنی".

ئاماژەی بەوەشكردووە، ئامانجیان پاراستنی یەكپارچەیی خاكی عیراقە و گەلی هەرێم بەشێكی گرنگە لە عیراق.

سەبارەت بە دەستووری عیراق، باسی لەوەكرد یەکێکە لە باشترین دەستوورەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، پرۆژەیاسای بودجەی سێ ساڵی ئایندەی عیراقیش بە هەمانشێوە.

باسی لەوەشكرد، دادگا ژمارەیەک تانەی لەسەر بڕگەکانی بودجە بەدەستگەیشتووە، هێشتا یەکلانەكراونەتەوە، فەرمانكراوە بە راگرتنی ئەو بەشەی یاسای بودجە كە هێشتا یەكلانەبووەتەوە.

ئەوەش لە وتەكانیدا هاتووە "یاسای بودجە دۆسییە و بابەتی زۆر گرنگی چارەسەركردووە، كە تێیدا چارەسەری پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم هەیە".

ژ.ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان