عیراقی
دواین زانیاری لەبارەی دیاریکردنی کاندیدێک بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عیراق
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
لە دوای دەست لەکارکێشانەوە محەمەد تۆفیق عەللاوی لە راسپاردنی کابینەی نوێی حکومەتی عیراق تاوەکو ئێستا لایەنەکان کەسیان وەک جێگرەوەی عەللاوی دیارنەکردووە لە کاتێکدا ئەمڕۆ ماوەی یاسایی تەواو دەبێت و ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانیش دەڵێت "ئەگەر کەسێک دیاری نەکرێت دەبێت سەرۆک کۆمار خۆی کارەکانی ئەنجومەنی وەزیران بەڕێوەبەرێت".
ئارەزوو مەحمود، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "سەرجەم لایەنە سیاسییەکانی عیراق لە بەغدا بە سوننە و شیعە چەند کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامداوە بەمەبەستی دیاریکردنی کەسێک بۆ کاندیدی سەرۆک وەزیران".
ئاماژەی بەوەشکرد "تاوەکو ئێستا لایەنەکان چەند ناوێکیان داوەتە سەرۆک کۆمار رەتیکردووەتەوە،هەروەها تا ئێستا هیچ ناوێک بەفەرمی نەهاتووەتە پەرلەمان".
لەبارەی ئەوەی ئەگەر لەماوەی یاسایی ئەو کاندیدە دیاری نەکرێت چی روو دەدات وتی "ئەمڕۆ ماوەیی یاسایی تەواو دەبێت بۆ دیاریکردنی کاندیدێک بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران، ئەگەر کەسێک دیاری نەکرێت دەبێت سەرۆک کۆمار خۆی کارەکانی ئەنجومەنی وەزیران بەڕێوەبەرێت تاوەکو کاندیدێک دیاری دەکرێت بە فەرمی".