عیراقی

هێڵی ئاسمانیی عیراقی بەهۆی "ورچێك"ەوە داوای لێبوردن لە سەرنشینانی دەكات

مەودا میدیا - سلێمانی |


هێڵی ئاسمانیی عیراقی بەهۆی "ورچێك"ەوە داوای لێبوردن لە سەرنشینانی دەكات
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی هێڵی ئاسمانیی عیراقی بەهۆی ورچێكەوە بەفەرمی داوای لێبوردن لە هاوڵاتییان و سەرنشینانی دەكات.

پاش ئەوەی ئەمڕۆ هەینی لە یەكێك لە فڕۆكەكانیدا ورچێك بووە هۆی وەستانی یەكێك لە گەشتە ئاسمانییەكان، هێڵی ئاسمانیی عیراقی بە نووسراوێكی فەرمی داوای لێبوردن لە سەرنشینانی و هاوڵاتییان دەكات.

لە نووسراوەكەدا كە ئاراستەی رای گشتی كراوە هاتووە، كۆمپانیاكە داوای لێبوردن دەكات كە گەشتێكی تایبەت لە بەغدا بۆ دوبەی بەهۆی رووداوێكی بەدەر لە ویستی كۆمپانیاكە دواكەوتووە.

ئاماژە بەوەشكراوە، لەناو ژووری باركردنی فڕۆكەكەدا "ورچێك" هەبووە كە بە رێگەیەكی یاسایی باركراوە و وێڕای گرتنەبەری تەواوی رێكارە پێویستەكان بە ستانداردی جیهانیی، بەڵام لە كاتی گەیشتنی فڕۆكەكە بە فڕۆكەخانەی دوبەی ئاژەڵەكە لە سندووقە تایبەتەكەی چووەتەدەرەوە.

روونیشكراوەتەوە، تیمی فڕۆكەكە و تیمێكی تایبەت بە ئاژەڵان لە ئیمارات دەستبەجێ ئاژەڵەكە بێهۆشكراوە و بردراوەتە شوێنی تایبەت، پاشان لە تەندروستیی یەك بە یەكی سەرنشینان دڵنیابوونەتەوە.

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ گرتەیەكی ڤیدیۆیی بڵاوكرایەوە، تێیدا باس لەوەكرا ورچێك چووەتە ناو بەشی سەرنشینانی فڕۆكەیەكی هێڵی ئاسمانیی عیراقی.
ژ.ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان