کوردستانی

هەواڵێکی دڵخۆشکەر لە قەزای پێنجوێن-ەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەواڵێکی دڵخۆشکەر لە قەزای پێنجوێن-ەوە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

بەڕێوبەری تەندروستی پێنجوێن رایدەگەیەنێت  هاوڵاتییان بەشێوەیەکی باش پابەندی رێنماییەکانی خۆپاراستنن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا ئاماژەی بەوەشکرد  تاوەکو ئێستا هێج حاڵەتێکی تووشبوون بە ڤایرۆسەکە لە پێنجوێن تۆمار نەکراوە.

خالید عەبدوڵڵا، بەڕێوبەری تەندروستی پێنجوێن بە مەودا میدیای راگەیاند "هاوڵاتییان بەشێوەیەکی باش پابەندی رێنماییەکانی خۆپاراستنن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا، هەروەها بەشێوەیەکی کەمتر لە ماڵەکانیان دێنە دەرەوە، چونکە پێنجوین نزیکە لە مەرزی باشماخەوە ئەمەش ترسی زیاتری دروست کردووە".

ئاماژەی بەوەشکرد "لە نەخۆشخانەی گشتی پێنجوێن بەشێکی تایبەت کراوەتەوە بۆ وەرگرتنی نمونە بەمەبەستی ئەنجامدانی پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ ئەو کەسانەی گومانیان لێدەکرێت".

بەڕێوبەری تەندروستی پێنجوێن وتی "19 کەس نمونەیان لێوەرگیراوە، بەڵام تاوەکو ئێستا هێج حاڵەتێکی تووشبوون بە ڤایرۆسەکە لە پێنجوێن تۆمار نەکراوە".

وتیشی "ئەو کەسانەی لە ئێران گەڕاونەتەوە لە ئێستادا لە کەرەنتینەن و لە ناو پێنجوێن بوونیان نییە، هەروەها کەسی گومان لێکراویش نییە".
Qaiwan
Qaiwan