خولەکانی جیهان

نهێنی دواخستنی گرێبەستەکەی دیمبلی چییە؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


نهێنی دواخستنی گرێبەستەکەی دیمبلی چییە؟
مەودا میدیا- سەباح خضر 

پاریس سان جێرمان ئیمزاکردنی بۆندی لەگەڵ عوسمان دێمبێلێی ئەستێرەی بەرشەلۆنەی دواخست لە هاوینی ئەمساڵدا.

یاریزانە فەڕەنسییەکە چەند رۆژێک لەمەوبەر داوایەکی پێشکەش بە بەرشەلۆنە کرد بۆ رەزامەندیدان لەسەر گواستنەوەکەی بۆ پاریس، جگە لەوەی رێگەی پێدا گفتوگۆ لەسەر مەرجەکانی گرێبەستەکەی بکات لە پارک دێس پرینس.

بەگوێرەی رۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی، بڕیاربوو رۆژی هەینی لەگەڵ یانەی سان جێرمان گرێبەست واژۆ بکات، بەڵام گرێبەستەکە لە کاتی خۆیدا دواخرا.

ئەو ئاماژەی بەوەدا کە دەبوو دیمبلی دوێنێ پشکنینی پزیشکی پەسەند بکات، بەڵام تاقیکردنەوەکان دواخران چونکە بەرشەلۆنە بەڵگەنامەکانی نەناردووە بۆ پشتڕاستکردنەوەی گرێبەستەکە.

بەرشەلۆنە تا ئێستا لەوە زیاتری خایاند کە چاوەڕوان دەکرا بۆ گەیاندنی کاغەزەکان بۆ گرێبەستەکە.

بەڕێوەبەرایەتی بەرشەلۆنە کاردەکات بۆ واژۆکردنی گرێبەست لەگەڵ بێرناردۆ سیلڤا، ئەستێرەی یانەی مانچستەر سیتی بۆ ئەوەی ببێتە جێگرەوەی دیمبلی بۆ وەرزی داهاتوو.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە