راپۆرت

چۆن منداڵەکانمان پەروەردە بکەین

مەودا میدیا - سلێمانی |


چۆن منداڵەکانمان  پەروەردە بکەین
مەودا میدیا- سۆما خالید

هەمووان گرنگی بە پەروەردەکردنی منداڵ دەدەین و جێی بایەخە, چونکە توێژێکی هەستیار و گرنگی ناو کۆمەڵگایە، پەروەردەکردنیان لە خێزانێکەوە بۆ خێزانێکی تر جیاوازا توێژەرێک باس لەوە دەکات خێزان یەکەمین دامەزراوەی پەروەردە و بەردی بناغەی کۆمەڵگایە, هەر بۆیە پەروەردەکردنی منداڵ هەر لەو کاتەی لەسکی دایکیدایە دەستپێدەکات تا تەمەنی 18 ساڵ میدیاکارێکیش روونیدەکاتەوە پێویستە هەمیشە سۆز و خۆشەویستییەکی زیاتر بە منداڵەکانی ببەخشین و رێزگرتن و خۆشەویستی بناغەێکی گرنگی ناو خێزانە، منداڵیش گوزارشت لە راو سەرنجەکانی خۆیان و ئازادی رادەڕبرینیان بکەن.

دارا ئەنوەر، کۆمەڵناس سەبارەت بە رۆڵی خێزان و دەستپێکردنی قوناغی پەروەردەکردنی منداڵ بە ماڵپەری مەودا میدیای ووت " خێزان یەکەمین دامەزراوەی پەروەردە و بەردی بناغەی کۆمەڵگایە هەر بۆیە پەروەردەکردنی منداڵ هەر لەوکاتەی لە سکی دایکیدایە دەستپێدەکات تا تەمەنی 18 ساڵی و بەچەندین قوناغ تێپەردەبێت پێویستە تا تەمەنی 6 ساڵی گرنگی پێبدرێت، هەروەها پێش لە دایکبوونی منداڵەکە دەبێت دایک و باوک شارەزایان لە پەروەردەکردنی منداڵدا هەبێت، چونکە ئەرکی خێزان هەستیارە کە بریتییە لەوەی بنیادنان و رینمایی کردن بە دروستی تا یارمەتیدەری گەشەکردنی منداڵەکانیان بن".

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا وتیشی "دەبێت دایک و باوکان کات بۆ پێکەوەبوون لەگەڵ منداڵەکانیان تەرخان بکەن وەک خوێندنەوەی چیرۆک و یاری کردن و گەشت و گەران و گێڕانەوەی کڵتووری نەتەوەکەیان تا ئاشنای ببن  دەربارەی کار و چالاکییەکانی خوێندنگا گفتگوویان لەگەڵ بکەن لە رووی بەکارهێنانی یارییە ئەلەکتڕۆنیەکان هوشیاری بدەن بە منداڵەکانیان و نابێت لە خوار تەمەنی 16 ساڵیەوە  مۆبایلییان هەبێت کاتی ئامۆژگاری کردنی مناڵان نابــێت لە 5 خولەك زیاتر بێت بۆ ئەوەی ئەو مناڵە دوای تەواو بوونی ئامۆژگاریەکە بزانێت باوکی یان دایکی باسی چی بۆ کردووە و چ شتێکی نوێ فێربووە لەم ئامۆژگارییەوە بەکارهێنانی لێدان بۆ منداڵان بە شێــوەیەکی گشتی کارێکی خراپ و ناپەسەندە، 

دەشڵێت "هەوڵ بدەن هاوڕێکانیان بناسن و لەگەڵ خێزانی ئەوان ببن بەهاورێ کە ئەمە یەکیکە لە گرنگیدانەکان ئایین. پەروەریەکی زۆر توند فێری مناڵەکانتان مەکەن و ئەو منداڵانەی دەگمەنن واتە بەهیچ شێوەیەک گوێ لە بەرانبەر ناگرن و ئامۆژگاری وەرناگرن ئەوکات ئەبێت دایک و باوک بە شێوازێکی ڕێکخراو و بەهێمنی لەگەڵیان بدۆیـن, هاوکاریان بن لەفێرکردنیان چۆن چارەسەری کێشەکانیان بکەن تا لە داهاتوو پشت بەخۆیان ببەستن, بە هەڵە وەڵامی منداڵەکانتان نەدەنەوە هەروەها هاندان, ستایش, پیزانین, پاداشت و خەڵاتکردن کاریگەریی ئەرێنی بۆ منداڵەکانتان هەیە".
 
ئەرکی بەخێوکردن و پەروەردەکردن تەنیا لە ئەستۆی دایکاندا نییە، بەڵکو لە ئەستوی باوکانیشدایە و ھەردووکیان بەرپرسن لەپەروەردەی منداڵەکانیان, وە لەسەر یەک شێوازی پەروەردەکردن رێکبکەون و یەکسان بن.

چیا عبدوڵڵا، میدیاکار و لەهەمان کات دایک  لە بارەی رۆڵی دایک لە پەروەردەکردندا بۆ مەودا میدیای روونکردەوە "پێش ئەوەی باسی رۆڵی دایک بکەین سەرەتا مێینە پێویستە خۆی بناسیت و ماڤەکانی بزانێت و بچیتەوە سەر رێچکەی راستەقینەی خۆی، چونکە لەکۆمەڵگەی کوردیدا ھەمیشە وەک پلە دوو سەیرکراوە"

ئاماژەی بەوەشکرد "هەروەها دایک و باوکان ھەردووکیان بەرپرسن لەپەروەردەی منداڵدا جیاوازی نیە، بەڵکو رۆڵی ھەردووکیان زۆرگرنگە، ھەریەکێکیان بەشێک لەکەسایەتی ئەو منداڵە پڕ دەکەنەوە, وەھەرگیز گلەی لەمنداڵەکانتان مەکە لەسەر ھیچ رەفتارێک، چونکە ئەوان ئاوێنەی ئێوەن".
پاشان لەسەر شێوازی رێککەوتنی پەروەردە لەلایەن هەردوولا باس لەوە دەکات  "رێککەوتن پێش منداڵ بوونە کە خاڵێکی سەرەتای مافی منداڵە و پێویستە لە لایەن هەردوو کەسەکە واتە دایک و باوک , هەوڵ بدەین لە رێی ڕەفتار و مامەڵەیانەوە جوانترین نمونەی مرۆڤیان پێ بناسێنن، چونکە منداڵ ریکۆرد نییە ھەرقسەی لەسەر تۆمار بکرێت، بەڵکو منداڵ رەفتارتان و ئەودیوی ھەڵویستەکانتان دەبینێت".

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا خۆزگەی بە رابردوو خواست و وتی "نەوەکانی رابردوو تێروانینی جیاوازتریان بۆ ژیان، کار، خۆشەویستی، ھاوڕێیەتی، پەیوەندی کۆمەڵایەتی و هەموو شتێک، بەڵام جیاوازیەکەش ئەوەیە زۆرێک لە مرۆڤەکان کاتێک دەبنە دایک و باوک لەسەر ھەمان پەروەردەی خۆیان کە لەسەری پەروەردەکراون بەردەوام نابن و مەجالێک ناھێڵنەوە بۆ ناوازەیی و تاکی ئەم مرۆڤە تازەیە". 

لە کوتایی قسەکانیشیدا دەڵێت "ئەوەی  پێی دەوترێت گرنگی پێدان و کات بەخشین ھەموو شتێک بەگرنگی پێدان گەشە دەکات، ئەگەر دەتانەویت منداڵەکانت تەندروست بن لەڕووی دەروونیەوە، دایک و باوکان پێویستە هەمیشە سۆز و خۆشەویستییەکی زیاتر بە منداڵەکانی ببەخشێت، رێزگرتن و خۆشەویستی بناغەێکی گرنگی ناو خێزانە بۆیە پێویستە منداڵیش گوزارشت لە راو سەرنجەکانی بکات و ئازادی رادەڕبرینیان هەبێت، دەرفەتی ھەڵەکردنی بدەرێ, نابێت پشتگوێیان بخەین و بایەخیان پێنەدەین، تەنیا گوێ گرتن و گرنگی پێدانی دەوێت و بە وشەی نەشیاوش هەستیان بریندار مەکەن و ئەوەی بەمشێوە گرنگیان پێبدات لە گەورە بووندا و لە داهاتوو دەێبینینەوە".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب