عیراقی
دوو دەستەواژەی یاسای بودجەی عیراق رەتکرانەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەمڕۆ دووشەممە 7ی ئابی 2023 دادگای باڵای فیدراڵیی عیراق بۆ تاوتوێکردنی شەش سکاڵا کۆبووەوە کە سێ لە سکاڵاکان تایبەت بوون بە هەرێمی کوردستان.
لە دانیشتنەکەی ئەمڕۆدا دادگای فیدراڵیی عیراق بڕگەی یەک لە مادەی 11 و بڕگەی حەوت لە مادەی 13 کە لە بەرژەوەندیی هەرێمی کوردستانە بە نادەستووری لە قەڵەمدا.
یەکێک لە مادەکان ئەوەیە کە یەکلاکردنەوەی کێشەی نێوان بەغدا و هەولێر لە پەرلەمان نادەستوورییە، بڕگەکەی دیکەش بریتییە لەوەی کە خەرجکردنی پشکی هەرێمی کوردستان بە رەزامەندی سەرۆک وەزیرانی عیراق نادەستوورییە.
هەر لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆدا دادگاى باڵاى فیدراڵیى عیراق سێ سکاڵاى تایبەت بە هەرێمى کوردستانی بۆ 3ى ئەیلولی ئەمساڵ دواخست، سکاڵاکان تایبەت بوون بە هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان و ئەنجومەنى پارێزگاکان.

س،ر