کوردستانی

داود ئۆغلو لاوانەوەیەك بۆ كیمیابارانی هەڵەبجە دەكات

مەودا میدیا - سلێمانی |


داود ئۆغلو لاوانەوەیەك بۆ كیمیابارانی هەڵەبجە دەكات
مەودا میدیا-

سەرۆكی پارتی داهاتووی توركیا لە تویتێكدا لە بارەی ساڵیادی كیمیابارانكردنی شاری هەڵەبجە رایگەیاند، برا كوردەكانمان بە بۆنی سێو شەهیدبوون و تائێستاش بەردەوامە.

ئەحمەد داود ئۆغلو، سەرۆك وەزیرانی پێشووی توركیاو سەرۆكی پارتیداهاتوو لە توركیا لە تویتێكدا رایگەیاند "منداڵ و برا كوردەكانم لە هەرێمی كوردستان بەرەو بۆنی سێو رایانكرد بەڵام نەیانزانی ئەو بۆنی سێوە دەبێتە هۆی گیان لەدەستدانیان".

ئەو باسی لەوەشكردووە "ئەو كوشنە بەردەوامە و ئێستا لە سوریا برا كوردەكانمان بە چەكی كیمیایی گیان دەبەخشن".

لە رۆژێكی وەك ئەمڕۆداو 32 ساڵ پێش ئێستا رژێمی بەعسی رووخاو كیمیابارانی شاری هەڵەبجەی كرد و بەپێی ئامارەكانی كە ئێستا بەردەستە 5 هەزار هاوڵاتی شەهیدبوون.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان