ئابووری
بانكی ناوەندی تایبەت بە دۆلار هۆشداریی دەدات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
تایبەت بە دۆلار، بانكی ناوەندیی عیراق ژمارەیەك رێنمایی نوێی راگەیاند و هۆشداریش دەدات لە سەرپێچیكردنی رێنماییەكان.
ئەمڕۆ چوارشەممە 9ی ئاب-2023، بانكی ناوەندیی عیراق لە چوارچێوەی ژمارەیەك رێنماییدا بڵاویكردەوە، فرۆشتنی دۆلاری كاش بە گوێرەی رێنماییە بەركارەكان و پابەندبوونێكی تەواو پێیانەوە و بەكارهێنانی بۆ ئەو مەبەستانەی دیاریكراوە، پێویستە بگاتە دەستی ئەو كەسانەی شایستەن.
ئاماژەی بەوەشكردووە، دوای لێكۆڵینەوە لە بەڵگەكان لە ئەگەری پابەندنەبوون بە رێنماییەكانەوە، سەرپێچیكار بێبەشدەكرێت لە دۆلار و رەنگە بگاتە سەندنەوەی مۆڵەت لە كۆمپانیاكەش.
ئاماژەی بەوەشكردووە، بانكی ناوەندی ژمارە و ریزبەندی ئەو دۆلارانەی لە رێی بانكەوە دەیدات بە كۆمپانیاكان لای پارێزراوە و دۆزینەوەی ئەو ژمارانە لای هەر كەسێكی رێگەپێنەدراو دەچێتە ئەستۆی ئەو كۆمپانیایەی دزەیپێكردووە، وێڕای سەندنەوەی مۆڵەت لەو كۆمپانیایەش رووبەرووی رێوشوێنی یاسایی دەكرێتەوە.
هاوكات بەپێی رێنماییەكانی بانكی ناوەندی، ئەو كۆمپانیایانەی هەتا ئێستا یەكنەخراون، رێكەوتی 31ی كانونی یەكەمی 2023 دوایین مۆڵەت دەبێت بۆ پێشكەشەكردنی داواكاریی یەكخستنیان و تەرخانكردنی پشكی كۆمپانیاكان لە دۆلاری كاش لە دوای ئەو رێكەوتە لەسەر بنەمای بەدیهێنانی یەكخستنیان دەبێت.
ئەوەش هاتووە، لە رێكەوتی 8ی ئابی 2023وە، هاتنەناوەوەی كۆمپانیا بۆ كڕین و فرۆشتنی دراوی بیانی رادەگیرێت، لە حاڵەتی هاتنی سێ سكاڵا لەسەری لەلایەن هاوڵاتییانەوە ئەگەر سەلمێندرا سكاڵاكان دروستن هەتا ئەو كاتەی پرۆگرامێك بۆ فرۆشتن پێشكەشی بانك دەكات دەتوانێت بەردەوامبێت و لە حاڵەتی دووبارەبوونەوەی سەرپێچییەكە، بانك بە شێوەیەكی یەكجاریی رێگە لەو كۆمپانیایە دەگرێت بەشداریی پەنجەرەی كڕین و فرۆشتنی دراوی بیانی بكات.
ژ.ع