عیراقی

وەزارەتی گواستنەوەی عیراق: توشبووانی شێرپەنجە داشکاندنی تەواویان بۆدەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزارەتی گواستنەوەی عیراق: توشبووانی شێرپەنجە داشکاندنی تەواویان بۆدەکرێت
مەودا میدیا - 
 
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی عیراق رایدەگەیەنێت ئەو کەسانەی تووشی نوخۆشی شێرپەنجە بوون %90 داشکاندنیان بۆ دەکرێت لە نرخی ئەو تکتی فڕۆکانەی کە دەیبڕن.
 
ئەمڕۆ 10ی ئابی 2023 وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی عیراق رایگەیاند "هەر لە سەرەتای ئەمساڵەوە داشکاندنمان بۆ 116 هەزار خاوەن پێداویستی تایبەت و 1024 توشبووی شێرپەنجە کردووە".
 
باسی لەوەشکردووە "بە بڕیاری محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عیراق ئەم داشکاندنە بۆ نرخی تکتی فڕۆکەکان کراوە و تاوەکو ئێستاش هەزار و 200 کەسی خانەنشین سوودمەندبوون لەم داشکاندنە بە رێژەی %20".
 
روونیشی کردووەتەوە "داشکاندن بەگوێرەی پێویستییەکان و نەخۆشەکان جیاوازە، رێژەی داشکاندن بۆ ئەو کەسانی نەخۆشی شێرپەنجەیان هەیە %90 و خاوەن پێداویستییە تایبەتەکانیش %50".

ر.ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان