عیراقی
لەبارەی فرۆشتنی دۆلارەوە بڕیارێکی نوێ دەرکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
وەزارەتی دارایی گیراق رایدەگەیەنێت هەر هاوڵاتییەک کە دانیشتووی بەغدا بێت دەتوانێت لەماوەی مانگێکدا تەنها بڕی 1000 دۆلار بە نرخی بانکی ناوەندی بکڕێت.
ئەمڕۆ شەممە 12ی ئابی 2023 نووسینگەی وەزارەتی دارایی عیراق رایگەیاند "محەمەد شیاع سودانی، سۆرک وەزیرانی عیراق و بە پاڵپشتیی تەیف سامی، وەزیری دارایی لە چوارچێوەی رێنماییەکان هاوڵاتییان دەتوانن لە رێگەی تایبەتەوە لەمەوبەدوا دۆلار بە نرخی بانکی ناوەندی بکڕن".
باسی لەوەشکردووە "هەر هاوڵاتییەک دەتوانێت بڕی هەزار دۆلاری ئەمەریکی وەربگرێت لەماوەی یەک مانگدا، ئەو بڕەشی وەریدەگرێت بە نرخی پاڵپشتیکراوی بانکی ناوەندیی عیراقە".
وتوشیەتی "بۆ ئەوەی هاوڵاتییان بتوانن دۆلار بە نرخی پاڵپشتیکراو وەربگرن، سێ پەنجەرەی فرۆشتنی دۆلار بە هاوڵاتییانی دانیشتووی بەغدا دەکرێنەوە و دواتر ژمارەی پەنجەرەکان زیاتر دەکرێن".
ر.ع
ر.ع