عیراقی
لەبارەی ناردنی پارە لە بەغداوە بۆ هەرێمی کوردستان زانیاریی نوێ دەخرێتەڕوو
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
رێنماییەکانی بودجە چووە بواری جێبەجێکردنەوە و لە وەزارەتەکان کار بە یاسای بودجەی عیراق دەکرێت، چاوەڕواندەکرێت لەمەودوا دواکەوتنی مووچە نەمێنێت و لەکاتی خۆیدا بەغدا بودجەی هەرێم بنێرێت.
دارا سێکانیانی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەوەی چاوەڕواندەکرێت ئەوەیە کە مانگانە لە بەغداوە بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان لەکاتی خۆیدابێت، بەڵام دواجار ئەوەش پەیوەستە بەوەی هەردوولا تاچەند باپەند دەبن بەو رێککەوتنەی لەنێوانیان هەیە".
لەبارەی ناردنی مووچەی مانگی حەوت و هەشت ئاماژەی بەوەکرد "دەبێت مانگانە لەگەڵ دەستکردن بە دابەشکردنی مووچە لە عیراق بەشە بودجەی هەرێمیش رەوانەبکرێت، ئەوەش دوای ئەوەی بەغدا بەرچاوڕوون دەبێت لە بەرانبەر بە داهاتی نەوتی و نانەوتیی هەرێمی کوردستان و مانگانە لەکاتی خۆیدا داهاتەکەی رادەستبکرێت".
س،ر