عیراقی

هۆكاری لابردنی قەدەغەی سەر تێلێگرام لە عیراق ئاشكرادەكرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


هۆكاری لابردنی قەدەغەی سەر تێلێگرام لە عیراق ئاشكرادەكرێت
مەودا میدیا-

وەزارەتی پەیوەندییەكانی عیراق هەڵگرتنی قەدەغەی لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتیی تێلێگرام راگەیاند و بەشێك لە ئاژانسە جیهانییەكانیش هۆكاری سەرەتا قەدەغەكردن و دواتر هەڵگرتنی قەدەغەكەی ئاشكرادەكەن.

ئەمڕۆ یەكشەممە 13ی ئاب-2023، وەزارەتی پەیوەندییەكانی عیراق لە راگەیەندراوێكدا بۆ هاونیشتیمانییانی رایگەیاند، قەدەغەی سەر تێلێگرام هەڵدەگرێت و ئەوەش لەسەر داواكاریی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی وڵاتەكە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، فەرمانەكەی سودانی پاش ئەوە دێت كە كۆمپانیای خاوەنی تێلێگرام وەڵامی داواكارییەكەی لایەنی ئەمنیی بەغدای داوەتەوە بۆ ئاشكراكردنی ئەو كەس و لایەنانەی لەناو ئاپڵیكەیشنەكە داتا و زانیاریی هاوڵاتییانیان دزەپێكردووە، ئامادەییشی دەربڕیوە بۆ هەماهەنگیی لایەنە ئەمنییەكان لە رێكارە پێویستەكان هاوكاریان بن.

بەپێی راپۆرتی ژمارەیەك ئاژانسی هەواڵیی نێودەوڵەتیی و جیهانیی، لەماوەی رابردوودا كەناڵێك لە تێلیگرام بە ناوی (داتابەیس عیراق) کرابووەوە و داتا و زانیاریی ملیۆنان هاوڵاتیی عیراقیی بڵاودەكردەوە، كە سەرجەمیان زانیاریی كەسیی بوون.

لایەنی ئەمنی لە عیراق تایبەت بەو بابەتە داوای لە تێلێگرام كرد زانیاریی پێبدات لەسەر بەڕێوەبەرانی ئەو كەناڵەی تێلێگرام، بەڵام وەڵامیان وەرنەگرت و سەرەنجام هەفتەی رابردوو بە بڕیارێك و بە هۆكاری "پاراستنی ئاسایشی نەتەوەیی و هاوڵاتییان" تێلێگرامی قەدەغەكرد.

ئەمڕۆش لە راگەیەندراوێكدا، پاش ئەوەی وەڵامی كۆمپانیای تێلێگرامی تایبەت بەو پرسە وەرگرت، بەغدا بڕیاریدا قەدەغەی سەر ئەو خزمەتگوزارییە كۆمەڵایەتییە رابگرێت و راشیگەیاند "هەرگیز لە دژی ئازادیی رادەربڕین نین".

ژ.ع

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان