عیراقی
عیراق وردبینی بۆ سەرجەم خەرجییەكانی هەرێم دەكات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ماڵپەڕێكی هەواڵیی عیراقی ئاشكرایكردووە، بەغدا دەیەوێت سەرجەم داهاتە نەوتیی و نانەوتییەكانی هەرێم وەربگرێت و هەرێم ئامادەیە تەنها داهاتی نەوت و گومرگ رادەست بكات، ئاشكراشیكردووە، شاندێكی وردبینیی بەغدا چاودێریی خەرجییەكانی هەرێم دەكات.
پێگەی بەغداد ئەلیەوم لەوبارەیەوە رایگەیاندووە، لە بابەتی بودجە و پشكی هەرێم ئێستا گەورەترین کێشە لە داهاتی نانەوتیدایە، هەرێم داهاتی گومرگی بە سەروەری دەزانێت، کە 50%ی بۆ ناوەندە و 50%ی بۆ هەرێمە، بەڵام حکومەتی فیدراڵی دەیەوێت هەموو داهاتەکان کۆنترۆڵبکات، لەنێویاندا گومرگی و باج و رسوماتەکان."
سەرچاوەیەك لە هەرێمی كوردستانەوە بەو ماڵپەڕەی راگەیاندووە، شاندێکی باڵای فەرمانگەی چاودێریی دارایی لە حکومەتی فیدراڵی گەیشتووەتە هەرێمی کوردستان "بۆ ئەنجامدانی وردبینی گشتگیر و بەرفراوان لەگەڵ وردەکاریی تایبەت بە سەرجەم خەرجییەکانی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2022، شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵ".
ئەوەشی خستووەتەروو "شاندەکە بۆ ماوەی 10 رۆژ لە هەرێم دەمێنێتەوە، وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمیش سەرجەم فەرمانگە و دامودەزگا حکومییەکانی هەرێمی ئاگادارکردووەتەوە بۆ ئەوەی سەرجەم پەڕاوە پێویستەكانی تایبەت بە خەرجیی ئامادەبكەن".
روونیشیکردووەتەوە "دوای گەڕانەوەی شاندی دیوانی چاودێری دارایی بۆ بەغدا، شاندێكی دیکە لە دیوانی چاودێریی دارایی عیراقەوە دەچێت بۆ کوردستان بەمەبەستی پێداچوونەوە بە سەرجەم ئەو ژمارە و خەرجییانەی لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە دابینکراوە".
لە مادەکانی 12 و 13ی بودجەدا پابەندبوونی هەرێمی کوردستان هاتووە بە ئەنجامدانی وردبینی بە سەرجەم داهات و خەرجییە نانەوتییەکان لەلایەن فەرمانگەی چاودێریی و دارایی فیدراڵی و رادەستکردنیان بە بەغدا.
هاوكات پێویستە لەسەر هەرێم 400 هەزار بەرمیل نەوت لە رۆژێکدا بنێرێتە بەغدا ەلە بەرامبەر ئەوەشدا هەرێم پشكی خۆی لە بودجە وەردەگرێت کە بە تەواوی دەگاتە 25 ترلیۆن دینار، بەڵام ئەو پارەیە بە شێوەی مانگانە بۆی دەنێردرێت و ئەوەش دەكاتە زیاتر لە دوو ترلیۆن دینار مانگانە.
ژ.ع