کوردستانی

خوێندن تا كاتێكی نادیار راگیرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


خوێندن تا كاتێكی نادیار راگیرا
مەودا میدیا-

لە رۆژئاوای كوردستان بەهۆی ترس لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی كۆرۆنا ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری بڕیاریدا ناوەندەكانی خوێندن بۆ كاتێكی نادیار دابخات و دەوامی فەرمانگەكانیش داخرا.

فەتحوڵا حوسێنی، ئەندامی نوێنەرایەتی باكور و رۆژهەڵاتی سوریا بە مەودا میدیای راگەیاند "خۆبەڕێوەبەری لە رۆژئاوای كوردستان بەهۆی ئەوەی نەخۆشی كۆرۆنا بڵاوبووەتەوە چەندین بڕیاری لەبەرژەوەندی هاوڵاتیانی ناوچەكە داوە".

ئاماژەی بەوەشكرد "یەكێك لە بڕیارەكانی داخستنی تەواوی ناوەندەكانی خوێندن بە پەروەردە و زانكۆ بۆ كاتێكی نادیار ئەمەش بۆ رێگری لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی كۆرۆنا كە ئێستا لە وڵاتان بڵاوبووەتەوە".

باسی لەوەشكرد "دەوامی فەرمانگەكانیش بۆ چەند رۆژێك داخستووە و بڕیارەكانیش بە باشی بەڕێوەدەچن".

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان