عیراقی

پەرلەمانتارێک: هەوڵەکان بەردەوامی بۆ جێگیرکردنی بەهای دۆلار

مەودا میدیا - سلێمانی |


پەرلەمانتارێک: هەوڵەکان بەردەوامی بۆ جێگیرکردنی بەهای دۆلار
مەودا میدیا -  رۆژ عەدنان
 
ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێت لەگەڵ پارێزگاری بانکی ناوەندی کۆبووینەتەوە و گفتوگۆمان کردووە لەسەر ناجێگیریی بەهای دۆلار بەرانبەر بە دینار و ئەو هەوڵانەی کە دەدرێت بۆ سەقامگیربوونی بەهاکەی.
 
ئەمڕۆ یەکشەممە 13ی ئابی 2023 بڕیار رەشید، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە مەودا میدیای راگەیاند "لە لیژنەی ئابووری و پیشەسازی و بازرگانیی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق پێشوازیمان کرد لە پارێزگاری بانکی ناوەندی بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی ناجێگیریی بەهای دۆلار بەنبەر بە دینار و هەوڵەکان بۆ جێگیرکردنەوەی بەهاکەی".
 
باسی لەوەشکردووە "بانکی ناوەندی بە دوو ئاراستە کاردەکات تاوەکو بەهای دۆلار بەرانبەر بە دینار جێگیربکاتەوە کە یەکەمیان بریتییە لە ئاسانکاریکردن بۆ بازرگانەکان تاوەکو سەکۆکانی ئاڵوگۆڕی دراو بە ئاسانی بەکار بهێنن".
 
ئەوەشی خستووەتەڕوو "دووەم ئاراستەش بریتییە لە توندکردنەوەی خاڵە سنوورییەکان و نەهێشتنی بەقاچاخ بردنی دۆلار، بەو هۆیەوە هەماهەنگیی لەنێوان هەرێم و بەغدا دروستبووە".
 
وتوشیەتی "کێشەی بەشێک لە بازرگانەکانمان گەیاندە پارێزگاری بانکی ناوەندیی عیراق کە هەندێک جار دواکەوتن روودەدات و هەندێک جاری دیکەش بە تەواوی داواکانیان رەتدەکرێتەوە".
 
بڕیار رەشید جەختیشی کردووەتەوە "پارێزگاری بانکی ناوەندی ئاماژەی بەو بڕە پارەیە کردووە کە بۆ گەشتیاران دانراوە و بڕەکەی 20 ملیۆن دۆلارە رۆژانە، بەڵام روونیکردەوە کە نیوەی ئەو بڕە پارەیە بەهۆی دۆکۆمێنتی ساختەوە لەلایەن فرودەرەکانەوە دەبرێت و لە کاتی ئاشکرابوونیشیاندا تووشی سزای یاسای دەبنەوە".
 
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەران روونیشی کردووەتەوە "بۆ پارێزگای سلێمانی گفتوگۆمان لەگەڵ پارێزگاری بانکی ناوەندی کرد کە بە شێوازێکی نوێ دۆلار بە نرخی فەرمیی بدرێتە نەخۆش و خوێندکار و گەشتیاران".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان