عیراقی
ئەمریكا هۆشداری داوەتە عادل عەبدولمەهدی
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزیری دەرەوەی ئەمریكا هۆشداری داوەتە عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی كاربەڕێكەری عیراق بۆ ئەوەی هەوڵەكانی بۆ دۆزینەوەی ئەنجامدەرانی هێرشەكەی سەربازگەی تاجی بخاتەگەڕە.
مایك پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بە تەلەفۆن لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیرانی كاربەڕێكەری عیراق قسەی كردوە و گفتوگۆیان لە بارەی هێرشەكەی ئەم دوایەی سەربازگەی تاجی كردووە.
بەپێی هەواڵی میدیا جیهانییەكان "پۆمپیۆ بە عەبدولمەهدی وتووە كە پێویستە هەرچی زووە ئەنجامدەرانی ئەو هێرشەی سەربازگەی تاجی دەستگیربكرێن و داواشی كردووە كە عیراق سەربازەكانیان بپارێزێت".
هەروەها پێی راگەیاندووە كە ئەمریكا هیچ لێبوردنێكی نییە لەو هێرشانەی دەكرێتە سەری لە عیراق و رێوشوێن دەگرێتەبەر".
لە چەند رۆژی رابردوو هێرش كرایە سەر سەربازگەی تاجی و بەهۆیەوە سەربازێكی ئەمریكی و بەریتانی كوژراو 10 سەربازیش برینداربوون.