عیراقی
شاندێکی حکومەتی هەرێم دەچێتە بەغدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
بڕیارە ئەمڕۆ شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی بودجە و مووچە لەگەڵ حکومەتی عیراق سەردانی بەغدا بکەن.
بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا لە سەردانەکەی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا بۆ بەغدا تەوەری سەرەکیی گفتوگۆکردنەکان بابەتی یاسای بودجە دەبێت و هەر لەم بارەیەشەوە حکومەتی هەرێم سەرجەم ئەرکەکانی سەرشانی خۆی جێبەجێکردووە.
هەر بەپێی زانیارییەکان، دوای ئەوەی بودجە لە بەغداوە دەگاتە هەرێم، پرسی مووچەی هاوڵاتییانی هەرێم لە یەکەمین کارەکان دەبێت.
ئەمەش لەکاتێکدایە، رۆژی 7ی ئاب رێنماییەکانی جێبەجێکردنی یاسای بودجەی گشتیی عیراق لە رۆژنامەی وەقائیعی عیراقی بڵاوکرایەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا پشکی هەرێم لەو بودجەیە خەرج نەکراوە.
ر.ع
ر.ع