کوردستانی
ئاسمانی عيراق داخرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دەسەڵاتی فڕۆكەوانی شارستانی عیراق بڕیاریدا ئاسمانی عیراق بەڕووی تەواوی گەشتەكان دابخات و هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە.
فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بڵاویكردەوە "دەسەڵاتی فڕۆكەوانی شارستانی عیراق بڕیاریدا لە کاتژمێر 6ی ئێوارە لە سبەینێ 17ی ئادار تــــا 24ی ئادار ئاسمانی عيراق بەڕووی گەشتە ئاسمانییەکاندا دادەخرێت".
ئاماژە بەوەشكراوە "بەو پێیە سەرجەم گەشتەکان لە فڕۆکەخانەکانی عيراقدا بە فڕۆکەخانەکانی ھەرێمی کوردستانەوە ڕادەگیرێت".
باس لەوەشكراوە "گەشتەکانی کارگۆ فڕۆکەی بارھەڵگر بۆ سەرجەم فرۆکەخانەکانی عيراقدا بە فڕۆکەخانەکانی ھەرێمی کوردستانەوە بەردەوامی دەبێت".
ئەم رێكارانەی دەسەڵاتی فڕۆكەوانی عیراق لە پێناو خۆپارێزی و رێگریكردن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی كۆرۆنایە لە وڵاتەكە.