عیراقی
سەرۆک کۆماری عیراق داوای پەسەندکردنی پرۆژە یاسای بە پارێزگابوونی ھەڵەبجە دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆک کۆماری عیراق لە نووسراوێکدا داوای لە سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران کرد پرۆژە یاسای بە پارێزگابوونی ھەڵەبجە بخاتە بەرنامەی کاری دانیشتنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانەوە.
د. لەتیف رەشید، سەرۆک کۆماری عیراق لە نووسراوێکدا کە ئاڕاستەی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی کردووە باسی لەوەکردووە، ھەڵەبجە یەکێکە لە نیشانەکانی بەرەنگاربوونەوەی ستەمکاری رژێمی پێشوو، بۆیە وەک رێزێک لە قوربانییەکانی و پابەندبوون بە رێکارە یاساییەکان، وەزارەتی پلاندانان نەخشەی گۆڕینی ھەڵەبجەی لە قەزاوە بۆ پارێزگا پەسندکردووە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، لەئێستاشدا بە بەشداری ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران و لە چوارچێوەی راگەیاندنی بە پارێزگابوونی، خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاسای بەپارێزگابوونی ھەڵەبجەکراوە، بۆیە ئومێدەوارە سەرۆک و جێگرانی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران خوێندنەوەی سێیەم و دەنگدان لەسەر پڕۆژەکە بخەنە بەرنامەی کاری دانیشتنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانەوە.
س.ر
س.ر