کوردستانی

كۆڵبەرێك كرايه قوربانی

مەودا میدیا - سلێمانی |


كۆڵبەرێك كرايه قوربانی
مەودا میدیا-

كۆڵبەرێكی شاری سەردەشت لە لایەن سوپای پاسدارانی ئێران تەقەی لێكراو بە سەختی برینداركراوە.

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی محەممەد قادری لە بەرزاییەکانی سنووری شاری سەردەشت، بە تەقەی هێزەکانی سوپای پاسداران بریندار کراوە.

ئەو کۆڵبەرە كوردە بە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو لەلایەن هێزەکانی سوپای پاسدارانەوە، تەقەی لێکراوە، ناوبراو بە هۆی کاریگەریی برینەکانییەوە، ڕەوانەی نەخۆشخانەی ورمێ کراوە بۆ وەرگرتنی چارەسەر.

ساڵانە بەهۆی تەقەی سوپای پاسدارانەوە بە دەیان كۆڵبەری كورد دەكوژرێن و بریندار دەبن.
Qaiwan
Qaiwan