عیراقی
زانیاریی نوێ لەبارەی دابەشکردنی دوو مووچەوە گەیشت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەپێی هەواڵی میدیا عیراقییەکان بێت هەفتەی داهاتو حكومەتی عێراق موچەی مانگەكانی تەموز و ئاب بۆ مووچەخۆرانی هەرێم دەنێرێت.
ئاژانسی هەواڵی بەغداد ئەلیوم بڵاویکردووەتەوە و رایگەیاندووە "بە پشت بەستن بە داتاكان و پەیوەندیی نێوان بەرپرسانی هەرێم و بەغدا، حكومەتی فیدڕاڵی مووچەی مانگەكانی (تەموز و ئاب)ی فەرمانبەرانی هەرێم لە ماوەی هەفتەی داهاتودا دەنێرێت".

ئاماژە بەوەکراوە "حكومەتی فیدراڵیی عیراق راستەوخۆ، بە سەرپەرشتی لیژنەیەك یان كەسێكی باوەڕپێكراو لەلایەن حكومەتی فیدراڵەوە مووچە بەسەر فەرمانبەراندا دابەشدەكات".
لەئێستادا شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدایە و لەگەڵ بەرپرسانی بەغدا لەبارەی ناردنی داهاتەکانی هەرێمی کوردستان گفتوگۆ دەکەن.
س.ر