عیراقی

ئەمریكا بۆ عیراق: هێندە حەزتان لە ئیندۆمییە؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەمریكا بۆ عیراق: هێندە حەزتان لە ئیندۆمییە؟
مەودا میدیا-

بانكی فیدراڵیی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا، سەبارەت بە بردنەدەرەوەی ملیۆنان دۆلاری عیراقی بەمەبەستی "هاوردەكردنی ئیندۆمی" سەری سوڕماوە، پارێزگاری بانكی ناوەندیی عیراقیش لەوبارەیەوە دەدوێت.

عەلی عەللاق، پارێزگاری بانکی ناوەندیی عیراق ئەمڕۆ چوارشەممە 16ی ئاب-2023 تایبەت بە پرسی ناجێگیریی دۆلار و دۆخی ئابووری وڵاتەكە لێدوانیدا و رایگەیاند، بانکی فیدڕاڵیی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریکا سەری سوڕماوە لەوەی ملیۆنان دۆلار بۆ ھاوردەکردنی ئیندۆمی بردراوەتە دەرەوەی عیراق.

لەمیانی دیدارێكی رۆژنامەوانیدا عەللاق ئەوەی بە رۆژنامەوانان وت، ئاماژەی بەوەشكرد، لیژنە نێودەوڵەتییەکان لەبارەی ھاوردەکردنی ئیندۆمی لەلایەن عیراقەوە پرسیاریان ئاراستەی دەسەڵاتدارانی بەغدا کردووە.

بەپێی وتەكانی عەللاق بانكی فیدراڵیی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا پرسیاری لە بەرپرسانی بەغدا كردووە "ئایا عیراقییەكان هێندە حەز بە ئیندۆمی دەكەن؟".

روونیشیكردەوە، ئێستا جیھان سەری سوڕماوە و تووشی شۆک بووە لەوه‌ی   عیراقییەكانی ئێستا بەو ئاستە حەز بە خواردنی ئیندۆمی دەکەن، وتیشی "لیژنە نێودەوڵەتییەکان پرسیارم لێدەکەن ئەم بابه‌ته‌ راستە یاخود نا".

سەبارەت بە ئابووری وڵاتیش عەللاق باسی لەوەكرد، لەئێستادا یەدەگی زێڕی عیراق زیادیکردووە و گەیشتووەتە 132تۆن، ئەوەش بەراورد بە مانگی ئابی ساڵی رابردووە، كە جێگری پارێزگاری بانکی ناوەندیی عیراق، عەممار خەڵەف رایگەیاندبوو یەدەگی عیراق گەیشتووەتە، 131 تۆن.

ئەوەش لەكاتێكدایە، بەهای دۆلار لە عیراق لە ناجێگیرییەكی بەردەوامدایە و لەماوەی رابردوودا بەهاكەی بەرامبەر دیناری عیراقی بە ئاستێكی بەرچاو بەرزبووەتەوە، بەشێك لە شارەزایانی ئابوورییش پێیانوایە بەهاكەی دانابەزێت ئەگەر زیاتر بەرزنەبێتەوە.

ژ.ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان