عیراقی
شەش كەسی تر توشی كۆرۆنا بوون
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی تەندروستی عیراق شەش توشبووی تری بە ڤایرۆسی كۆرۆنا راگەیاند و بەوەش ژمارەی توشبووان گەیشتنە 133 كەس لە عیراق.
لە راگەیەندراوێكی وەزارەتی تەندروستی عیراق هاتووە "شەش كەسی تر لە عیراق كە لە چەند رۆژی رابردوو پشكنینیان بۆ كرابوو دەركەوت توشی كۆرۆنا بوون".
ئاماژە بەوەشكراوە "ئەو توشبووانە چواریان دانیشتوی شاری بەغدا و دوانەكەی تر لە نەجەف و زیقار تۆماركراون".
بە گوێرەی دوایین ئامارەكان لە عیراق تائێستا 133 كەس توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.