عیراقی
دەبێت ئەفسەران کێشی خۆیان دابەزێنن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی ناوخۆی عیراق مەرجی کێش دادەنێت بۆ ئەو ئەفسەرانەی دەبنە مولازم دەبێت لە بەڕێوەبەرایەتیی خزمەتگوزاریی پزیشکی خۆیان بکێشن.
بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی ناوخۆی عیراق بێت، سەرجەم ئەفسەران بە پلەی مولازم دەبێت لە یەکی مانگی ئەیلول تاکو یەکی مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵ، لە بەڕێوەبەرایەتیی خزمەتگوزاریی پزیشکی خۆیان بکێشن، تاکو پلە بەرزکردنەوەی مانگی کانوونی دووەمی ساڵی 2024 بیانگرێتەوە.
وەک لە نووسراوەکەدا هاتووە، ھەر ئەفسەرێک کێشی لە دوو کیلۆوە لە کێشی ئاسایی زیاتر بێت، پلە بەرزکردنەوەی ساڵانەی رادەگیرێت، ھەروەھا ئەوانەشی پلەیان عەمید یاخود لیوایە، ئەگەر کێشیان لە پێنج کیلۆوە لە سەروو کێشی ئاساییەوە بێت، مۆڵەتی یەک ساڵیان پێدەدرێت، تاوەکو کێشیان کەمبکەنەوە، بە پێچەوانەوە رێکاری یاسایی بەرامبەریان دەگیرێتەبەر و خانەنشین دەکرێن.
س،ر
س،ر