عیراقی

رێکاری نوێ بۆ بەرزبونەوەی دینار دەگیرێتەبەر

مەودا میدیا - سلێمانی |


رێکاری نوێ بۆ بەرزبونەوەی دینار دەگیرێتەبەر
مەودا میدیا-

چەند رۆژێکە بەهای دۆلار بەرانبەر دینار بەرزبونەوەی بەخۆوە بینیوە بۆ رێگریکردن لە بەرزبوونەوەی بەھای دۆلار بەرانبەر دینار رێکاری نوێ دەگیرێتەبەر، لیژنەی پاڵپشتی دینار دەڵێت "کاریگەرییەکانی پێدانی 100 ھەزار دۆلار بە بازرگانان لە داھاتوودا دەردەکەوێت". 

ئەمرۆ یەکشەممە 20ی ئابی 2023 عومەر سودانی، ئەندامی لیژنەی  پاڵپشتی دینار بە رۆژنامەی (سەباحی) راگەیاند "لیژنەکەیان بریاریداوە بە کردنەوەی هەژمارێکی نوێ بۆ بازرگانی لە (بانکی تی بی ئای)، کردنەوەی ئەم هەژمارەش بۆ ئەوانەیە کە ناسنامەی ژووری بازرگانی بەغدایان پێیە رێگەیان پێدەدرێت مانگانە 100 ھەزار دۆلار بە نرخی فەرمی وەربگرن".
 
ئاماژە بەوەشکراوە "ئەو رێکارەش بۆ رێگریکردنە لە بەرزبوونەوەی بەھای دۆلار لە بازاڕی رەش، بازرگانەکانیش پشتیوانی ئەو بریارەیان کردووە، کە بە ھەماھەنگی لەلایەن سەرۆکی ژووری بازرگانی بەغداوە دەکرێت و دەستکراوە بە جێبەجێکردنی، کاریگەرییەکانیشی لە ماوەکانی داھاتوودا بۆ هەمووان دەردەکەوێت".

هاوکات بەهای دۆلار بەرانبەر دینار چەند رۆژێکە بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوی بە خۆیەوە بینیوە، ئەمەش بووەتە بەرزبوونەوەی نرخی کاڵا و شمەک لە بازاڕەکاندا.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان